محه‌مه‌د باقری، سوپا سالاری ئێران رایگه‌یاند، به‌مزوانه‌ی كۆتوبه‌ندی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌گرن.
له لێدوانێكدا له په‌راوێزی دیداری نیشتمانی بۆ به‌رگری مه‌ده‌نی، محه‌مه‌د باقری سوپاسالاری ئێران وتی: ئه‌گه‌ر پلانی دابه‌شكردنی كوردستانی عێراق سه‌ری بگرتایه، ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی خوێناوی دوور‌و درێژ ده‌بوو، كه كاریگه‌ریشی ده‌كرده سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
سوپاسالاری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بارزانی و حزبه‌كه‌ی ڕێوشوێنی زۆریان گرته‌به‌ر كه ئه‌گه‌ر سه‌ریان بگراتایه به‌وته‌ی ئه‌و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی له‌ناوچه‌كه دروست ده‌كرد، به‌ڵام له‌كۆتاییدا پێشبینیه‌كانیان واده‌رنه‌چون.
سوپاسالاری ئێران ئاشكرایكرد، له چه‌ند رۆژی داهاتودا ئه‌و كۆتوبه‌ندانه هه‌ڵده‌گرن كه پێشتر به‌سه‌ر سنوره‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پاندیان.